ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دایە سەر هەندێک لە جەنایەتە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە سیاسەتی برسی هێشتنەوە دانیشتووانی کەرتی غەززە وەکوو چەکێک لە دژی ئەوان کەڵکوەردەگرێت کە ئەوە جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەرتەشی ئیسرائیل بەئەنقەست ڕێگری دەکات لە گەییشتنی ئاو و خۆراک و سووتەمەنی و یارمەتی فریاکەوتن بە خەڵکی غەززە.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها جەخت دەکات کە ئیسرائیل نابێت هێرش بکاتە سەر ژێرخانەکانی غەززە و ئەبێ کۆتایی بهێنێت بە گەمارۆی غەززە.