بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلجەزیرە، کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ڕژیمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گرووپێکی هاکەری ئیسرائیلی هێرشی ئەلیکترۆنییان بۆ سیستەمی دابینکردنی سووتەمەنی لە ئێران کردووە.
لەم هەواڵەدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لە ئەنجامی ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییەدا زۆربەی بەنزینخانەکانی ئێران پەککەوتوون و لە ڕێکوپێکی دەرچوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵک لە هەموو ئێران بە ئاسانی لە بەنزینخانەکان بەنزین وەردەگرن و تەنیا کێشەی نەرم ئامێری بۆ کارتی بەنزین ڕوویداوە.
هاوکات ڕێکخراوەی پەدافەندی غیر عامڵی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم پاگەندەیەی دوژمن پشت ڕاست ناکەینەوە.