"باشترین حاڵەت و خراپترین حاڵەت، ئەم حاڵەتانە ڕێژەی دەنگدەری هەر پێکهاتەیەک دیاری دەکات، تا رێژەکە بەرزبێت، ئەگەری کورسی زیاترەو بە پێچەوانەشەوە."

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ دڵشاد ئەنوەر:

تورکمان بەدوو لیست بەشداری هەڵبژاردن دەکات، لیستی بەرەی تورکمانی کە قوڵایی دەنگی لەناو تورکمانە سونەکاندایە، ئەم لیستە کورسییەک دەبات ، ڕەنگە کورسییەکی کۆتاش بەدەست بهێنێت، واتە دوو کورسی.
لیستی (کرکوکنا) کە لیستی تورکمانە شیعەکانی سەر بە لایەنە شیعەکانی عێراقەو چەند کاندیدێکی عەرەبیشی تێدایە، قوڵایی دەنگی ئەم لیستە لە تازەخورماتو و داقوق و بەشیرە، چاوەڕێ دەکرێت ئەم لیستە کورسییەک ببات.
تورکمان بەهەردوو لیستەکەوە لە باشترین حاڵەتدا سێ کورسی و لە خراپترین حاڵەتدا دوو کورسی دەبات.

عەرەبی سونە
عەرەبی سونە سێ لیستی سەرەکی هەیە، بریتین لە هاوپەیمانێتی عەرەبی بە سەرۆکایەتی ڕاکان جبوری، قیادە بەسەرۆکایەتی محەمەد تمیم، لیستی عروبەی وەسفی عاسی .
عەرەبی سونە لە باشترین حاڵەتدا ٥ کورسی و لە خراپترین حاڵەتدا ٤ کورسی دەبات.
کورد
یەکێتی ، پارتی، ئیسلامییەکان و نەوەی نوێ، کە چوار لیستن، بەهەموویانەوە لە باشترین حاڵەتدا ٨ کورسی و لە حاڵەتی ئاساییدا ٧ کورسی دەبەن.
کاتێک بۆ کوردو عەرەب و تورکمان دەڵێم؛ باشترین حاڵەت و خراپترین حاڵەت، ئەم حاڵەتانە ڕێژەی دەنگدەری هەر پێکهاتەیەک دیاری دەکات، تا رێژەکە بەرزبێت، ئەگەری کورسی زیاترەو بە پێچەوانەشەوە.

لایەنە کوردییەکان
یەکێتی دەڵێت( ٥ کورسیمان زەمانەو شەڕی ٦ کورسی دەکەین)
دۆخەکە بۆ یەکێتی باشە، حمەلەیەکی چڕو پڕی کردووەو ڕەنگە وەکو لایەن نەک وەکو پێکهاتە، زۆرترین کورسی بهێنێت. گەر ببێتە گەورەترین لایەن و کورسی زور ببات، سانتلیگۆش لەبەرژەوەندیدایە، چونکە سانتلیگۆ لە بەرژەوەندی لیستی گەورەو لە زەرەری لیستی بچوکە.
یەکێتی لە حاڵەتی ئاساییدا ٤ کورسی دەبات، گەر دۆخیشی زۆر زۆر باشبێت، دەگاتە ٥ کورسی.. بەدەستهێنانی کورسی شەشەم بۆ یەکێتی زۆر زۆر قورسە، مەگەر دۆخی پارتی و نەوەی نوێ زۆر خراپبێت، یەکێتی بەم ئامانجەی بگات.

پارتی لە خراپترین حاڵەتدا کورسییەک و لە باشترین حاڵەتدا دوو کوردی بۆ چاوەڕوان دەکرێت،..
نەوەی نوێ لەهەموو حاڵێکدا یەک کورسی بۆ پێشبینی دەکرێت،هەندیکیش بەدووری دەزانن کورسی ببات.. خۆ گەر ئەم دوو لایەنە وەزعیان جراپتر بێت، دۆخەکە لەبەرژەوەندی یەکێتییە.. گەر ئیسلامییەکانیش کورسی ببەن کە قورسە دەبێتە موفاجەئەی هەڵبژاردن.

ژێدەر: شارپرێس