بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەیە بۆ دیاریکردنى 285 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاکان له‌ناو نزیکەى شەش هەزار كاندیدان كه 75 کورسی کۆتای ژنن، 10 كورسی کۆتاى پێکهاتەکانى کریستیان، شەبەک، کوردى ئێزدى، کوردى فەیلی، سائیبەى مەندایین.
خەندان نووسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كه‌مینجاره له ساڵی 2013وه و یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنیشه له شاری كه‌ركوك له ساڵی 2005وه، كه 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کەس مافى بەشداریکردنیان لە دەنگدانى گشتیی‌دا هه‌یه و حەوت هەزار و 166 ناوەندى دەنگدان و 35 هەزار و 553 وێستگەى دەنگدان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کراونەته‌وە.
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەسەڵاتێکی یاسایی و چاودێرییە کە سەرپەرشتی کاری پارێزگا عێراقییەکان دەکات و تەمەنی هەر ئەنجومەنێکیش چوار ساڵە، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنێکی پارێزگایەکی عێراقیش به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكانه.
ئه‌مڕۆ لەدەنگدانی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا زیاتر لە 15 ملیۆن‌و 150 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیەو بەسەر حەوت هەزارو 166 بنکەدا دابەشکراون.