ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی : هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لەلایەن حەماسەوە کە دابینی لاوازی ئاسایشی ئیسرائیل لە بواری مەیدانی ئاشكرا کرد، بەڵگە ئاشکراکراوەکان لەلایەن گرووپێکی هاکرییەوە، ئاسایشی لاوازی سایبری ئیسرائیلی خستەڕوو.
لەم دواییەدا گرووپێکی هاکری ناسراو بە کارما ڕایگەیاند کە توانیویە دزە بکاتە نێو ژیرخانەکانی ئاسایشی ئیسرائیل و سیستەمی پێوەندی ئەو ڕژێمەوە. بەم پێیەش ژمارەیەک لە ماڵپەڕە گرینگەکانی ئیسرائیل لەوانە مووساد لەلایەن ئەو گرووپەوە هاک کرا کە وردەکاری و بەڵگەکانی بە شێوەی تایبەت خراوەتە بەردەست هەواڵدەری مێهر.
هاکی مووساد و ئاشكرا کردنی زیاتر لە 11 هەزار پۆستی گرینگ
لە ڤیدیۆیەکدا کە گرووپی هاکری کارما بڵاوی کردەوە، هاوکات لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وێنەی هاوپەیوەند بە ناڕەزایەتییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان و هەروەها چالاکی هاکرەکان بۆ چوون بۆ ژێرخانە ئەمنییەکانی ئیسرائیل هاتووە: من کارمام وتمان کە هەوڵ دەدەن. هۆشداریمان دابوو بە بی بی کە لە سیاسەتەکانی خۆی ئاوڕدانەوە بکات تا نەبێتە قوربانی.
لە سندوقی پۆستی ئەو ماڵپەڕە 11 هەزار و 352 نامەی ئەلکترۆنیک دەبینرێت، نامەگەلێک لە لایەن کەس و وڵاتانی جیاوازەوە.
جگە لە ئەوە، گرووپی هاکری کارما لە پاڵ ناوەرۆکی مەیلەکان، ناسنامەی هەندێک کە ئەو کەسانە لەگەڵ مووساد لە پێوەندی بوون بڵاو کردەوە.
هەروەها لە ئەو بەڵگەیە کە گەییشتووەتە دەستی هەواڵدەری مێهر، لیستێکی درێژ لە ناو و ناسنانەی هێزە خانەنشین کراوەکانی ئاژانسی ئاسایشی ئیسرائیل دەبینرێت.
ئۆختاپووس چۆن کەوتە داو؟
تا ئێستا شتێکتان سەبارەت بە هاکرە ئیسرائیلییەکانی کارما بیستووە؟ ئێمە مووساد و زۆربەی ماڵپەڕی دیکەمان هاک کردووە. دوانەکەون؛ ئەمە بەشێک لە پەیامی گرووپی کارمایە کە وێڕای ئیسرائیلی وەسف کردنی خۆی و جەخت لەسەر هێرشی هاکری بۆ سەر مووساد، لە هاکی سەرکەوتووانەی ماڵپەڕەکانی ژێر چاوردێری ئۆختاپووس وەکوو گەورەترین کۆمپانیای ئاسایشێ سایبری ئیسرائیل هەواڵ دەدات.
هەر واکە ئاماژەی درایە سەر ئۆختاپووس هۆڵدینگی سەرەکی سایبری ئیسرائیل و دابینکەری ئاسایشی ناوەندەکانی ئەو ڕژێمە لەوانە ناوەندەکانی هاوپەیوەند بە پیشەی سەربازی وەکوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ڕاداری، مووشەکی و هتدە کە دەیانفرۆشێت.
بە پێ هاکی ئۆختاپووس، بەشێک لە ڕێککەوتنی سەروو نهێنی فرۆشی چەکی سەربازی ئیسرائیلییەکان کەوتووەتە دەستی کارما کە لە ڕاپۆتی دواتری مێهر، وردەکاریی ئاشکرا دەکرێت. بێ گومان ئاشکرا کردنی ئەو ڕێککەوتنە سەربازییە لە قەیرانی کۆمەڵکوژی غەزە، جگە لە تێلاڤیڤ لەسەر وڵاتانی کڕیاری چەکی ئیسرائیلیش کاریگەری دادەنێت.