نوێنەری هەمیشەیی ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دایە دەوڵەتی جۆبایدن کە بە درێژ بوونەوەی شەڕی غەززە، تێچووی ئەو پاڵپشتییە بۆ ئەمریکا بە شێوەی بەرچاو ڕوو لە زیاد بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵاترین دیپلۆماتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکی نیۆزویک بە هۆشداریی سەبارەت بە ۆاڵپشتی دەوڵەتی جۆبایدن لە کابینەی ئیسرائیل زیادی کرد: ئیسرئایل بۆ ئەمریکا تێچووی زۆرە؛ تێچووی مادی سیاسی و سەرتر لە هەموو، ئەخلاقی و بڕوایی لە لای ڕای گشطی جیهان. لە ئاوەها دۆخێکدا نە لە بەرژەوەندی ئەمریکایە و نە لە توانی ئیسرائیلدایە بۆ دەسپێکی شەڕێکی نوێ.

ناوبراو هەروەها وتیشی کە نتانیاهۆ ژیانی سیاسی خۆی لە درێژەی شەڕی غەززە دەبینێت و بایدن هەڵبژاردنی دووبارەوەی خۆی لە کۆتایی هێنان بە شەڕێ غەززە. ئەو دووفاقەیی بەرژەوەندییە بە درێژ بوونەوەی شەڕ ناچێتە پێشەوە و ناگاتە ئامانج.

ئیرەوانی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: داکۆکی ئێران لەسەر ئاگربڕی بەپەلە و سەقامگیر بە واتای کۆتایی هێنان بە بوردمان و کوشتوبڕی خەڵکی اڤیل لە غەززەیە. شەڕی بەرخۆدان و ئیسرائیل تا کۆتایی داگیرکاری درێژەی دەبێت بەڵام بواری ئەو شەڕە نابێت بەرەو لای خەڵکی سڤیل بکێشرێت.