بە گوێرەی ئاماری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە، ژمارەی شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی شەڕی گەردەلوولی ئەوساوە گەییشتە ١٨٨٠٠ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی شەڕی گەردەلوولی ئەوساوە گەییشتە ١٨٨٠٠ کەس.

ئەو نووسینگە ڕاشیگەیاند کە تا ئێستا ٥١٠٠٠ کەسیش بریندار بوون.

چڕی هێرش و بوردمانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە تا ئەندازەیەکە کە تەرمی شەهیدەکان لە کۆڵان و شەقامەکانی کەمپی جبالیا لە باکووری غەززە ئەسپەردە دەکرێت.