شەوی ڕابردو لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای پۆلیس لە قه‌زای راسک له‌ باشووری ئێران 11 کەس شەهید و ژمارەیەک بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاریدەدەری ئەمنی پارێزگاری سیستان و بەلوچستانی ئێران رایگه‌یاند: کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک تیرۆریست بە کارێکی ترسنۆکانە هێرشیان کردە سەر بارەگای پۆلیسی ڕاسک، کە تێیدا ١١ کەس شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەیەک ئەفسەر و سەرباز شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. بێگومان لەو چالاکییەدا ژمارەیەک تیرۆریستیش بە ئازایەتی گەنجان و سەربازەکان کوژران.