ئەمڕۆ و له درێژەی هەڵوێستی دوژمنکارانە بەرانبەر تاران، بریتانیا سەپاندنی گەمارۆکانی به سەر فەرماندەی سپای قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و 6 فەرماندەی باڵای دیکەی ئێرانی ڕاگه یاند.

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

لەندەن لە درێژەی کردەوە دوژمنکارانەکانی ئەم وڵاتە لە دژی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و سەپاندنی گەمارۆکانی سپای پاسداران، فەرماندەی سپای قودسی سپای پاسداران و ٦ فەرماندەی باڵای دیکەی ئەم دامەزراوەیەی بە بیانووی پەیوەست بوون بە حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین، ڕاگەیاند.

سەردار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس، محەمەد سەعید ئیزەدی، عەلی مورشید شیرازی، مەجید زارعی و مستەفا مەجید خانی، ئەندامانی لقی فەلەستینی سوپای قودس، ئەمڕۆ لە لیستی سزاکانی بەریتانیادا زیادکران.