بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپرسییەک ئاشکرای دەکات کە (هاوپه‌یمانى كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه) زۆرترین ده‌نگى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ڕۆژى 18ى ئه‌م مانگه بهدهستدههێنێتو پارتیش ته‌نها له8%ى ده‌نگه‌كانى بۆ ده‌چێت".
ڕێکخراوی شەبەنگ بۆ دیموكراسى‌و هه‌ڵبژاردن وەک ڕێکخراوێکی نزیک لەیەکێتی نیشتمانى كوردستان ده‌ره‌نجامى ڕاپرسیه‌كى له‌نێو پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركووك ئاشكراكردووه.
ڕاشیگه‌یاندووه کە دوو هه‌زارو 350 فۆڕمیان دابه‌شكردووه كه له 52%یان كورد‌و 30% عهرهبو 18%ش توركمان بوون.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 75%یان وتویانه به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین‌و 16.2%ش به‌شداریی ناكهنو 8.3%ش وتویانه تائێستا بڕیاریان نه‌داوه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامى ڕاپرسیهكهش ڕێكخراوه‌كه‌ى یه‌كێتى ئاشكرایكردوه، (هاوپه‌یمانى كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه) له‌پله‌ى یه‌كه‌مدا دێت‌و 37%ى ده‌نگه‌كان بهدهستدههێنێتو دواى ئه‌ویش هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى كه‌ركووك دێت كه 15%ى ده‌نگه‌كان بهدهستدههێنێتو پله‌ى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش هاوپه‌یمانى عروبه‌یه كه 11%ى ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌و ده‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاپرسیه به‌ره‌ى توركمانى 9%ى دهنگهكانو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و هاوپه‌یمانى قیاده‌ش ده‌توانن 8%ى ده‌نگه‌كانى كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنن، هه‌ریه‌كه له‌نه‌وه‌ى نوێ‌و هاوپه‌یمانى كهركوكنا هه‌ریه‌كه‌یان 5%ى دهنگهكانو هاوپه‌یمانى مه‌شخه‌ڵى یه‌كگرتووى ئیسلامیش ته‌نها له2%ى ده‌نگه‌كانى بۆ ده‌چێت.
ڕۆژى 18ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بهڕێوهدهچێتو كوردیش به‌چه‌ند لیست‌و هاوپه‌یمانیه‌ك به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى كردووه و گه‌رمترین بانگه‌شه‌ش له‌شارى كه‌ركووكه.