Publish Date: ١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٠:٢٣

بەرخۆدانی عێراق هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی داگیرکاری ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعەمەر لە سوریا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند کە بنکەی داگیرکاری ئەمریکایان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعەمەر لە سووریا کردووەتە ئامانج.

ئێوارەی دوێنێ بەرخۆدانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە هاوەنەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی داگیرکاری ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعەمەر و ئەم هاوەنانە بە وردی ئامانجەکانیان داوە.