ڕێوڕەسمی کۆتایی سێیەمین خەڵاتی کتێبی ساڵ لە پارێزگای کوردستان  بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی عەلی ئەسغەر دەریایی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەران، نووسەران، توێژەران و چالاکانی فەرهەنگی و هونەری پارێزگای کوردستان لە سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو.

لە بەشی کوردی کتێبە شێعری گورانییەک بۆ تەنیایی داهوڵەکان/ نووسەر موحەممەد موەفەقی/ هەڵبژێردرا.

لە بەشی ڕۆمان کتێبی سێبەری ئەوین/ نووسەر فاروق روستەمی هەڵبژێردرا.

لە پێناو بە ئێستاندارد کردنی زاراوەی سۆرانیدا / نووسەر محەممەد عەلی ئوەیسی / زمانەوانی / هەڵبژێردراو.

خرتێ/ نووسەر فەرید ڕاژین/ شیعری منداڵان/ هەڵبژێردرا.

هۆرمسگەکان ژنێک/ نووسەر فۆزیە بێشارات/ ڕۆمان گرۆسی/ شایەنی ڕێزگرتن.

شەوچەرەز / محمد ڕەحیمی ڕزڤان/ پەندی کوردی/ شایەنی ڕێزگرتن

پێڵاوەکانم/ فەڕۆخ نێعمەت پوور / کورتەچیرۆکی کوردی/ شایەنی ناساندن

فەرهەنگی ئابووری/ نۆسەر فەتاح ئەمینزادە/ فەرهەنگی زانستە ئابوورییەکان/ شایەنی پێزانینە

سێشامان لە گێپ مۆری / وەرگێڕانی خالد علیزادە / زانستە کۆمەڵایەتییەکان / شایەنی دانپێدانانە

هۆمە/ وەرگێڕانی ئەنوەر ناسری/ وەرگێڕانی چیرۆکی فارسی/ شایەنی پێزانینە

کتێبی "ئەفسانەکانی زێدی خۆمان" لە نووسینی کوورش ئەمینی لە بەشی ڕەخنەی ئەدەبی/هەڵبژێردراودایە

کتێبی فرمێسکی ژنێک لە نووسینی مەستور درەخشی لە بەشی وەرگێڕانی کوردی بۆ فارسی / هەڵبژێردراو

کتێبی شیرینی ئاونەواتی نارگیلی لە نووسینی مێهرداد سێدقی لە بەشی نۆسینی هاوچەرخ / هەڵبژێردراو

کتێبی نامەی ئێرانییەکان لە بەشی مێژوو و جوگرافیا / هەڵبژێردراو

کتێبی "قاڵاوێ لە قژمدا" لە نووسینی گەلاوێژ نازاریان لە بەشی نووسینی هاوچەرخ/ شایەنی پێزانینە

کتێبی "شارە ئیکۆییەکان: ئاوەدانکردنەوەی شارەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سروشت" وەرگێڕانی فارۆق عەبودی لە بەشی هونەری تەلارسازی/ شایەنی ناساندن

کتێبی گێڕانەوە لە کۆمەڵەی وێنەی دۆکیۆمێنتاری نووسینی فەرهاد موتاعی لە بەشی هونەری (فۆتۆگرافی)/ شایەنی پێزانینە.