ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە هێنانە ئارای ئەو پرسیارە کە ئایا هەموو؛ ئەو بودجە و قەرەزە کە دەدرێتە هەولێر، دەگاتە دەستی فەرمانبەرانی هەرێم؟ وتی: هەولێر هاوکاری دووفاقەیی لەگەڵ بەغدا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعد موتەلبی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە زیادی کرد: بە گوێرەی هەواڵەکان هەموو بودجەیەک کە دەدرێتە هەولێر وەکوو مووچە نادرێتە فەرمانبەرانی هەرێم و ئەوە کێشەیەکی گەورەیە.

موتەلبی بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی فیدراڵ ڕەوتی ناردنی بڕێکی گەورەی بودجەی بۆ پارێزگا باشوورییەکان ڕاگرتووە، ئەو پرسیارەی هێنایە ئاراوە کە بەغدا بۆ ناردنی بودجە بۆ هەرێم لەسەر کامە بەڵگەی یاسایی دەچێتە پێشەوە؟