بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی کۆردێل و هەواڵدەری سپۆتنیکی ڕووسیا ڕاپۆرتیان دا ڕۆژی ڕابردوو هێرشێک کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئەمریکا لە شاری شەدادی.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتانە، ئەو تەقینەوە بەهۆی هێرشی درۆنی و ڕاکێتی هێزەکانی دژی بوونی ئەمریکا لە سووریا بووە بەڵام وادیارە هیچ خەسارێکی بەدواوە نەبووە.