بۆ یەکەم جار بە هەوڵی ناسێح مەحموودی لە کەسایەتییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی ناوچەی هەورامان، کتێبی وشە هاوبەشەکانی زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمە یەکەم جارە کە بە شێوەی فەرمی و ڕێکوپێک کار لە سەر وشە هاوبەشەکانی زمانی کوردی و ئینگلیزی لە 224 پەڕەدا لەلایەن چالاکی فەرهەنگی، ئەدەبی و ژینگەیی ناوچەی هەورامان ، بەڕێز ناسێح مەحموودی ،کراوە.

ئەو بەرهەمە یەکەم کتێبی بڵاو کراو لە ئەو بوارەیە کە بە شێوەی گشتی و لە چەندین بەشدا لەسەر چۆنیەتی، هۆکارەکان و جۆری هاوبەشی وشەکان لە دوو زمانەکەدا باس کراوە.

نووسەری ئەو کتێبە ئامانجی سەرەکی خۆیی شرۆڤەی ئەو ڕاستییە دەزانێت کە هەموو زمانەکانی جیهان لێک ئاڵاون و لەسەر کاریگەریان هەبووە و بەپێ پێویستی شوێن و کات وشەی پێویستیان پێکەوە ئاڵوگۆڕ کردووە هەر بۆیە سەدان وشاری هاوبەش لە نێو زمانەکان بەتایبەت زمانی کوردی و ئینگلیزی دەبینین.