بەرپرسی دەروازەی سنووری باشماخ لە بەدەستهێنانی پلەی سێهەمی سنووری باشماخ لە نێو سنوورەکانی ئێران لە بواری ترانزیتی هاوردەیی کاڵا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمیدڕەزا عەبدولمەلەکی وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی خەزەڵوەر، زیاتر لە 47 هەزار و 400 هاتوچۆی ترانزیتی هاوردەیی کاڵا لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا 27 گەشەی سەندووە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە بواری ترانزیتی هەناردەییش لە 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵ 20 هەزار و 890 هاتوچۆ ئەنجام دراوە، زیادی کرد: ئەو ڕێژەیە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا 37 کەمی کردووە.