وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا نیشانی دا کە بەشێک لە ڕێگاچارەی شەڕی غەززە نییە بەڵکوو لایەنێک لە شەرەکەیە؛ ئەمریکا نیشانی دا کە بەتەنیا لە بەرانبەر کۆمەڵگای جیهانی وەستاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە ڤێتۆی ئاگربڕ لە غەززە لە ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن ئەمریکاوە، ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 67 ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و کوژرانی 18 هەزار کەس، بەداخەوە هەوڵی جێگای داخی ئەمریکا بۆ ڤێتۆی داخوازی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگیرانی ئەو شەڕە خوێناوییەمان بینی، ئەمریکا جارێکی دیکە پشتیوانی قورسی خۆی لە شەڕ دژی غەززەی نیشان دا.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە وەکوو کۆماری ئیسلامی ئێران هڵوێستی خۆمان هاوپەیوەند بە ئەو هەوڵەی ئەمریکامان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا نیشانی دا کە بەشێک لە ڕێگاچارەی شەڕی غەززە نییە بەڵکوو لایەنێک لە شەڕەکەیە؛ ئەمریکا نیشانی دا کە بە تەنیا بەرانبەر کۆمەڵگای جیهانی وەستاوە؛ ئەمریکا بە ئەو دەنگەی خۆی بەس دەنگی نەرێی بە بڕیارنامەی ڕاگیرانی جەنایەتی جەنگی نەدا بەڵکوو دەنگی بە دڕندایەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی غەززە داوە و لە بەرانبەر ڕای گشتی وەستاوە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە پێمان وایە کە ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسیارانەتر هەڵسوکەوت بکات.

کەنعانی هەروەها ئەوەشی باس کرد کە ڕێکاری سیاسی ئەبێ لە ناوخۆی فەلەستینەوە پێک بێت و ئێران هیچ ئایدیایەک بۆ فەلەستین داناڕێژێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە هاوکاری دادوەری ئێران و عێڕاق وتی: ئەو هاوکاریانە یەکێک لە بەستێنەکانی هاوکاری باشی نێوان دوو وڵاتەکە بوو ە و درێژەش دەدرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی پەشیمان کەرەوەی ئێران بەرانبەر ئیسرائیل لو سووریا وتی: ئەوەی کە لە دیارە هێزەکانی ئێران لە سووریا وەکوو راوێژکار لەوێن و لە ساڵانی ڕابردوو ئێمە ڕۆڵی کاریگەرمان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هەبوو، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، دەستێوەردانانەیە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەرکیەتی کە وەڵامدەری ئەو هیرشانە بێت و هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران هیچ کات بێ وەڵام نەبووە و نابێت.