بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند، له‌ساڵى 2005وه هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك ئه‌نجام نه‌دراوه‌و جه‌ختى له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆى كرده‌وه.
عامرى ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك دوابخرێت به‌واتاى ئه‌وه‌دێت كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناكرێت .
وتىشی: "كه‌ركوك عێراقێكى بچووكه و پێویسته ده‌رفه‌تى ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ناوى بڕه‌خسێندرێت."
بڕیاره رۆژى 18 ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت و ژماره‌یه‌ك سكاڵا دژى تۆمارى ده‌نگده‌ران له‌پارێزگاكه تۆماركراوه‌و تا ئێستا دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى له‌باره‌وه نه‌داوه.