بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و شەڕی چڕی هێزەکانی بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە دژی ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە حاڵێکدا هەر درێژەی هەیە کە تەنیا لە ڕۆژی هەینیدا ئەو هێرشانە 300 شەهیدی لێکەوتەوە.

کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بینا نیشتەجێیەکان لە شاری ڕەفەحیان بوردمان کردووە.

تۆپخانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی خانیونس کرانە ئامانج. ئەمە لە حاڵێکدا کە پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی بەرخۆدان و داگیرکەران لە ئارادایە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل دەڤەری ناوچەی عەتیا شەعەب هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنانیشان کردە ئامانج.