بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵێکدا کە زۆر کەم ئەنجام دراوە، بە دەسڕۆشتوویی یاسایی خۆی، مادەی 99 ی جاڕنامەی جیهانی نەتەوەیەکگرتووەکانی چالاک کردەوە تا ئەنجومەنی ئاسایش ئەو ناوەندە بۆ ئاگربڕی بەپەلە لە غەززە بخاتە ژێر گوشارەوە.
ئانتۆنیۆ گۆترێش ڕۆژی چوارشەممە نیسبەت بە تێكچوونی تەواوی غەززە هۆشداریی دا.
مادەی 99 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانئەو بەستێنە دروست دەکات کە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرەنجی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بەرەو بابەتێک کە لەوانەیە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی بخاتە مەترسییەوە، ڕابکێشێت.