بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی بڕیاری دەوڵەتی سێزدەیەم بۆ بووژانەوەی بەشە جیاوازەکانی پیشەی گەردوونی، چەند کاتژمێر پێش ئێستا نوێترین کەپسووڵی زیستی گەردوونی ئێران بە هاوێژەری خۆجەیی سەلمان ، دەستکەوتی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان سەرکەوتووانە هاوێژرا.
ئەو کەپسوولە زیستییە وەجبەی زانستی، لێکۆڵینەوەیی و تەکنۆلۆژیا لە درێژەی بەدی هێنانی نەخشەڕێی گەڵاڵەی ناردنی مرۆڤ بۆ گەردوونە کە بە مەبەستی گەشە و بەدەستهێنانی تەکنۆلۆژیای پێویست لە ئەو بوارە، بە بەرزایی 130 کیلۆمەتری ئاستی زەوی نێردرا و سەرکەوتوو بوو.