بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،پەریز عومەر، یەکێک لە بەشداربووانی ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژی دووشەممە 13 ی سەرماوەز، 1402 ڕایگەیاند زیاتر لە 2 هەزار و 640 کچ و ژنی ئێزدی هێشتا لە کۆنترۆڵی داعشن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە داعش لە هیچ جێگایەکدا بوونی ئاشکرای نییە.
پەریز عومەر زیادی کرد: ئەرکی سەرشانی هەر کوردێکە کە یارمەتیدەری ژنان و کچانی ئیزدی بێت تا بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی، چونکوو ئەوان ئەگەرچی ڕزگاریان بووە بەڵام دۆخێکی دەروونی خراپیان هەیە.