یاساناسێکی بەناوبانگی ئوردنی لە کۆبوونەوەی مێدیا و شەڕ لە ئەستەنبۆڵ جەختی کرد: بە پێ مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیسرائیل وەکوو ڕژێمێکی داگیرکەر مافی بەرگری لە خۆیی نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی : کۆبوونەوەی پێنج ڕۆژەی مێدیا و شەڕ لە ڕۆژی شەممە بە دەسپێشخەری ئەلجەزیرەی قەتەر لە شاری ئەستەنبۆڵ دەستی پێکرد.

لە ئەو کۆبوونەوە پسپۆڕییە نزیک بە 100 کەس لە هەواڵنێران و کارناسانی مێدیا جیاوازە ناوچەییەکان بەشدارن کە چەند هەواڵنێر لە لایەن هەواڵدەریی مێهریشەوە بەشدارییان کرد.

هالە عاهید یاساناسی بەناوبانگی ئوردنی لەسەر جەنایەتی جەنگی و کۆمەڵکوژی و چۆنیەتی شوێنگیری کردنیان لە لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی شرۆڤەیەکی پێشکەش کرد.

هالە عاهید یاساناسی بەناوبانگی ئوردنی لە سەرەتای قسەکانیدا بە پێشکەش کردنی شرۆڤەیەکی تەواو لە سەر بابەتی جەنایەتی جەنگی و کۆمەڵکوژی تێکۆشی ئەو باسە لە ڕوانگەی یاساییەوە شی بکاتەوە.

ناوبراو جەختی کرد: یاسا نێودەوڵەتییەکان سێ بواری مافی مرۆڤ، مرۆڤدۆستانە و جەنایی هەیە.

ناوبراو ڕووماڵی هەواڵ و کۆ کردنەوەی بەڵگەی لە بوارە سەرەکییەکانی هاوپەیوەند بە بابەتی مێدیا و یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانە وەسف کرد و جەختی کرد: لە بابەتی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێ کردنی ڕاستییاندا، ڕۆڵگێرانی وڵاتەکان و حکومەتەکان زۆر گرینگ ە بنەڕەتییە.

هالە عاهید لە درێژەدا گرینگترین بەشەکانی یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانەی شرۆڤە کرد و وتی: کاتێک کە دەسەڵاتداران و حکومەتە جیاوازەکان ئەرکی خۆیان لە بواری سزادانی لادەران جێبەجێ ناکەن ئەبی لە یاسا نێودەوڵەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ ڕێگری لە کارەسات و کۆمەڵکوژییەکان کەڵکوەربگیردرێت.

ناوبراو بە ڕەت کردنەوەی پاگەندەی ئیسرائیل لە بواری بەکارهێنانی مافی بەرگری لە خۆ، جەختی کرد: بە پێ مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیسرائیل بە پێچەوانەی پاگەندەکان ناتوانێت مافی بەرگری لە خۆی هەبێت چونکوو ئەو مافە لە حاڵەتێکدا دەدرێتە کەسێک کە دوو مەرجی بنەمایی هەبێت.

مافزانی ئوردنی جەختی کرد: یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە هێرش لەلایەن وڵاتێکەوە ئەنجام بدرێت کە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ئەو بابەتە ڕاست نییە. هەروەها بە پێ ئەوەی کە ئیسرئایل ڕژێمێکی داگیرکەرە، مافی بەرگری لە خۆی نییە و ئەبێ لە سەرەتادا ئەو ناوچانەی کە داگیری کردووە، چۆڵ بکات.

ناوبراو زیادی کرد: مەرجی دیکەی چالاک بوونەوەی مافی بەرگری لە خۆ ئەوەیە کە لایەنێک کە هێرشی کراوەتە سەر، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار بکاتەوە و لە ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییە بۆ بەرگری لە خۆ مۆەڵەت وەربگرێت.

هالە عاهید لە درێژەدا جۆرەکانی جەنایەتی شی کردەوە و جەختی کرد: جەنایەتی جەنگی، جەنایەت دژی مرۆڤایەتی و جەنایەتی کۆمەڵکوژی، سێ بەشی سەرەکی ئەو جەنایەتانە پێک دەهێنن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە دۆخی ئێستادا لە کەرتی غەززە جەنایەتی کۆمەڵکوژی لەلایەن ئیسرائیلەوە خەریکە ڕوو دەدات، زیادی کرد: جەنایەتی کۆمەڵکوژی، لە ڕاستیدا جەنایەتێکە کە بە ئامانجی لەناوبردنی قەومیەت، ڕەگەز و یان لایەنگرانی ئایینێک بە شێوەی کەم یان بەربڵاو بە ئامانجێکی دیاری کراو لەلایەن جێبەجێ کارەوە، ئەنجام دەدرێت.

مافزانی ئوردنی جەختی کرد: جەنایەتی کۆمەڵکوژی یەکێک لە دژوارترین جۆرەکانی جەنایەت بۆ سەلماندنە، چونکوو بۆ سەلماندنی ڕوودانی ئەبی ئامانجی جێبەجێ کارەکە بەتواوەتی ڕوون بکرێتەوە و بە پێشکەش کردنی بەڵگە لە لای کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکانەوە پشت راست بکرێتەوە.

لە کۆمەڵکوژیدا جگە لە لایەنی جێبەجێکار ، ئەو لایەن یان لایەنانەش کە هاوکاری و پاڵپشتی جەنایەتەکە دەکەن هاوبەش. لە هەمان پێوەندیدا لەم دواییەدا لە ئەمریکا، سکاڵا لە دژی بایدن، بلینکن و لید ئاستین لە بواری بەشداری لە جەنایەتی کۆمەڵژوی ئیسرائیل لە غەززە هاتووەتە ئاراوە.

ناوبراو لە درێژەدا چووە سەر باسی شوێنگەی جوگرافیایی جەنایەتە جەنگییەکان و وتی: شارۆچکە زایۆنی نشیەنەکان بەتایبەتی ناوچکانی دەڤەری کەرتی غەززە، جۆرێک جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار، چونکوو تێیدا ئیسرئایل دانیشتووانی سسەرەکی لە ئەو ناوچە ئاوارە و دەرکردووە و کەسانێکی پاڵپشتی خۆیی تێدا نیشتەجێ کردووە.

ناوبراو جەختی کرد : جەنایەتی جەنگی بۆ یەکەم جار لە ڕێککەوتننە چوار قۆڵییەکانی ژێنێڤ هاتە ئاراوە و بە شێوەی فەرمی بەکار هێنرا.

مافزانی ئوردنی لە درێژەدا لەسەر کۆ کردنەوەی بەڵگەی جەنایەتی جەنگی ئیسرائیل باسی کرد و وتی: کۆ کردنەوەی بەڵگە بۆ جەنایەتە جەنگییەکانی ئیسرئایل گرینگایەتی خۆر لە ڕێگری لە هەڵاستنی بەرپرسانی ئیسرائیلی لە سزا هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگایەتی چالاکی مێدیاکان و هەواڵنێرانی جەنگی لە درێژەی کۆ کردنەوەی بەڵگەی جەنایەتی جەنگی، زیادی کرد: دادگای جنایی نێودەولەتی ئیزنی داوەتە هەواڵنێرانی جەنگی کە شوناسی خۆیان شاراوە دابنێن و لە جیاتی شایەت حاڵ وەکوو چاوەدێری سەربەخۆ لە دادگا ئامادە بن. ئەوە نیشاندەری گرینگایەتی چالاکی هەواڵنێرانی جەنگی بۆ دادگای نێودەولەتی جەنایەتی جەنگی لاهەیە.