بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، جەیمز ئەلدر، وتەبێژی یوونیسێف ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر باشووری غەززە، بە ئەندازەی هێرشەکان بۆ سەر باکووری ئەو ناوچە نامرۆڤانەیە.
ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە ئیکس نیگەرانی خۆی نیسبەت بە هێرشە نامرۆڤانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری کەرتی غەززە دەربڕی و داوای ئاگربڕی پاوەجێی کرد.
ئەلدر زیادی کرد: ئەبێ باوەڕ بکەین کە دەتوانین شەڕ دژی منداڵان ڕابگرین. بێدەنگی هاوکارییە.