ئاگربڕی کاتی ئەم دواییە لە کەرتی غەززە و گۆڕینەوەی زیندانییەکانی دوولایەنەکە زیاتر لە هەر شتێک ڕواڵەتی ڕاستەقینە و بێ دەمامکی ئیسرائیلی جارێکی دیکە ئاشکرا کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای چل ڕۆژ شەڕ و پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ناولێبردنی حەماس وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کاتی گۆڕینەوەی دیلەکان، ئاشکرا بوو کە هەڵسوکەوتی حەماس لەگەڵ دیلەکان مرۆڤانەتر لە دۆخی دیلەکان لە لای ئیسرائیل بووە.

هەڵسوکەتی حەماس بەرانبەر دیلەکان

بە پێ دانپێدانانی دیلەکان حەماس بە پێ قورئان لەگەڵ دیلەکان هەڵسوکەتی دەکرد و گفتوگۆ لەگەڵ یوچاوید لیفشیتر ژنی 85 ساڵەی ئیسرائیلی ئەوەی سەلماند کە دۆخێکی باشیان لە زیندانەکانی حەماس هەبووە و بە شێوەی مرۆیی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە.

ئەو دیلانە دوای ئازاد کرانیان ڕایانگەیاند کە ئەوان لە زیندانەکان بەردەوام لە ژێر چاوەدێری پزیشکدا بوون. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بە هیچ لەونێک توندوتیژیان لەگەڵ نەکراوە و بە میهرەبانی لەگەڵیان هەڵسوکەوت کراوە.

بە پێچەوانەی پاگەندە سەرەتاییەکان سەبارەت بە کوشتوبڕی منداڵان لەلایەن حەماسەوە، ئەسیرە ئازاد کراوەکان لە خۆش ڕەفتاری ئەو گرووپە لەگەڵ منداڵان هەواڵیان دا.

هەڵسوکەوتی ئیسرائیل لەگەڵ دیکە فەلەستینییەکان

ئیسرائیل لە چەندین ساڵی دوایی بۆ سەلماندنی خۆی و پەرەپێدان بە سنوورەکانی خۆی، هەموو جۆرە کارێکی دژە مافی مرۆڤی ئەنجان داوە.

دیلە ئازاد کراوەکان ئاوا دەیگێڕنەوە کە هەر لە کاتی دەستگیر کرانیاندا شەقیان تێهەڵدراوە و دەستبەن و پابەند کراون و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە

ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری 1986 کۆنوانسیۆنی قەدەغەی ئەشکەنجەی واژۆ کرد و لە ئۆکتۆبەری 1991 پەسەندی کرد بەڵام لە چەند دەیەی دوایی بەردەوام دەستی بۆ ئەشکەنجە بردووە.

توندوتیژی دژی ژنان یەکێک لە جۆرەکانی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ئیسرائیلە. ژمارەیەک لە ئەو ژنانە کە لە گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە ئەم دواییە ئازاد کراون دەڵێن ئەوان بەردەوام زیندانییەکانیان ئەشکەنجە دەکرد و لێیانیان دەدا.

زیندانی کردن و ئەشکەنجەی منداڵان یەکێک لە گرینگترین هەوڵەکانی ئیسرائیل بەرانبەر فەلەستینییەکان بوو و دیلە ئازاد کراوەکان دەڵێن کە ئەوان منداڵەکانیان بۆ چەندین کاتژمێر بە مێڵەکانەوە دەبەست و سەگیان دەسختە گیانیان.

کۆی باسەکە

بە خوێندنەوەی پرسەکانی سەرەوە دەتوانین جیاوازیی هەڵسوکەوتی حەماس و ئیسرائیل هەمبەر زیندانییەکانی دوو لایەنە ببینین. بەڵام خاڵی گرینگ ڕەنگدانەوەی زیاتری هەوالەکان لە ئەو بارەوەیە کە گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ناوچە داگیرکراوەکان هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە. ئەنجامی ئەو بابەتە لە کار کەوتنی ماشینی شەڕی ڕەوانی ئیسرائیل، شکستی پڕۆژەی مەزڵۆم نواندن و بە گشتی بانگەشە لە دژی ئەوانە. لە ئەو بارەوە گفتوگۆ لەگەڵ دیلە ئازاد کراوەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە تا وێڕای شکستی بانگەشەیی مێدیاکان، بنەما بیر و باوەڕە ئیسلامییەکانی بەرخۆدان زیاتر سەرەنجی پێ بدرێت.