فیلمی سینه‌مایی کوردی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "ئه‌رسه‌لان ئه‌میری" خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و دووهه‌مین خولی "جه‌ژنی سینه‌مایی حافز"ی بەده‌ستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕه‌سمی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵات به براوه‌کانی بیست و دووهه‌مین خولی "جه‌ژنی حافز" دوای ساڵێک وه‌ستان، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "ئومید موعه‌لیم" و به به‌رهه‌مهێنانی خاتوو "ئازه‌ر مێعماریان‌" له هوتێل "ئێسپیناس پاڵاس" له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵاتی‌ باشترینه‌کانی سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران به سه‌رکه‌ووتوان به‌خشرا.

لەم ڕێوڕەسمەدا خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به‌خشرا به فیلمی سینه‌مایی کوردی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری سنه‌یی "ئه‌رسه‌لان ئه‌میری"
هه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی بیست و دووهه‌مین خولی جه‌ژنی "سینه‌مایی حافز"، ڕێزیی تایبه‌ت له ته‌مه‌نێک خه‌باتی هونه‌ریی "بێهزاد فه‌راهانی" ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌ما، شانۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران گیرا.