سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامدانی مانۆڕێکی هاوبەش لەسەر سنوورەکانی دوو وڵات دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سەقامگیر لەسەر سنوورەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەردار سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزی چەکداری ئێران لە دیدار لەگەڵ عەبدولئەمیر یاروڵا لە بەغدا وتی: سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات دەرفەتێکە بۆ زیادکردنی لێکنزیکبوونەوە و سوودمەندبوون هەردوو نەتەوە لە توانای یەکتر.

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی دەربڕی بۆ هاوکارییە دڵسۆزەکانی لە شەڕی دژی داعش و یادی شەهید سولەیمانی کردەوە.

هەروەها ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی عێراقی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی سەربازی، بەرگری، مەشق و ڕاهێنان ڕاگەیاند .