بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له (مه‌سعود مەلا پەروێز كاندیدى ژماره 2ى پارتى‌و د. سامان محه‌مه‌د شه‌ریف كاندیدى ژماره 21)ى ئه‌و حزبه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك وازهێنانى خۆیان له‌ڕیزه‌كانى پارتى ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه كرد، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى هاته‌ده‌نگ.
بارزانی فه‌رمانیكردووه هه‌رچى زوه لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشه‌یه له كه‌ركووك دروستبكرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى شارپرێس ده‌ستیكه‌وتوون، "مه‌سعود بارزانى زۆر نیگه‌رانى نیشانداوه له‌وه‌ى چۆن ده‌كرێت كاندیدى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕیزه‌كانى پارتى به‌جێبهێڵن، له‌كاتێكدا ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌بێته كاندید، سه‌رجه‌م فلته‌ره‌كانى سه‌ركردایه‌تى‌و مه‌كته‌بى سیاسى‌و مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن ده‌بڕێت‌و دواجاریش خودى بارزانى خۆی دوا فلته‌ره، چۆن ده‌كرێت دواى پێدانى متمانه له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌موو فلته‌ره‌وه، ئینجاش وازهێنان له‌پارتى ڕابگه‌یه‌نێت".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، ئه‌و لیژنه باڵایه‌ى بارزانى فه‌رمانیكردوه به‌پێكهێنانى بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى له‌كه‌ركوك پێكهاتون له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى‌و مه‌كته‌بى سیاسى‌و مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن.
پارتى به‌نیازه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به‌كاندیده‌كانى پڕبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه ئێستا‌و نه دواى ده‌رچوونیشیان بتوانن واز له‌پارتى بهێنن‌و په‌یوه‌ندیى به‌هیچ حزبێكى دیكه‌وه بكه‌ن.