بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشە ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کە لە ئێستاوە بووەتە وێرانە، بە هەمان چڕیی پێشوو بەردەوامە.
داگیرکەرانی زایۆنیستی، جگە لە بۆردومانکردنی خانووەکانی نیشتەجێبوون و باخچەیەکی ساوایان ، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئامبۆلانس دەکەنە ئامانج.
بەکارهێنانی بۆمبی فسفۆڕ و بۆردومانکردنی باخچەیەکی ساوایان لە غەززە
تۆڕی فەلەستین ئەلیوم بڵاویکردەوە، هێرشە دڕندەکانی چەکدارانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە لە چەند خولەک و کاتژمێری ڕابردوودا بەردەوام بووە.
سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە سەربازانی زایۆنیستی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلە فریاگوزارییەکان کردووە و ڕێگریان کردووە لە گەیشتنیان بە گەڕەکی ئەلسەبرا لە باکووری غەززە.
تۆڕی فەلەستین ئەلیوم بڵاویکردەوە، داگیرکەری زایۆنیست ئۆردوگای جەبەلیای باکووری غەززەی بە بۆمبی فسفۆر بۆردومان کردووە.