سەرلەشکەر باقری لە کاتی گەییشتنی بۆ بەغدا ئامانجی سەفەرەکەی خۆی بۆ عێڕاقی لێک دانەوەی بەستێنی پێوەندی سەربازی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار باقری دوای گەییشتنی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا لە وەڵام بە هەواڵنێران وتی: لە ئەم دوو ڕۆژەدا کە لە ئێرەم دیدارم لەگەڵ بەرپرسانی ئەرتەش و بەرپرسانی سیاسی عێراق دەبێت.

باقری ئامانجی ئەو سەفەرەی لێک دانەوەی بەستێنی گەشەی پێوەندی سەربازی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ ڕاگەیاند.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هیچ کێشەیەکی ئەمنیمان لەگەڵ عێراق نییە و وەکوو دوو وڵاتی دراوسێ و دۆست هاوکاری سەربازیمان گەشە پێدەدەین.

باقری وتیشی: ئێمە پێوەندی ئۆپراسیۆنی و پەروەردەییمان پێکەوە دەبێت و لە ئەو سەفەرەدا ئەو بەستێنانە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی عێراق تاوتوێ دەکەین.

ناوبراو هەروەها دوای گەییشتنی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا چووە شوێنی شەهادەتی سەردار سولەیمانی.