ژێرئاوگەڕی بێ گەڕێنەری جۆری ROV بە ئامادەبوونی  سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتی ئەرتەش پەردەی لەسەر لادرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پێشانگای دەستکەوتە زانستی و تەکنۆلۆژییەکانی هێزی دەریایی ئێران بە ئامادەبوونی سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، کەشتیی بێ سەرنشینی ROV پەردەی لەسەر لادرا.

ئەم کەشتییە بێ سەرنشین و لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت توانای ناسینەوە و دۆزینەوە و لەناوبردنی مینە لەنگەری و چێندراوەکانی هەیە، هەروەها توانای هەڵگرتنی بار بۆ پاککردنەوە و لەناوبردنی مینەکانی هەیە.

ئەم کەشتییە دەتوانێت تا ٢٠٠ مەتر قووڵایی کار بکات و هەروەها ٢٤ کاتژمێر گەشتی بەردەوامی هەیە و بۆ لەناوبردنی هەموو جۆرە مینێکی دەریایی بەکاردێت.

بەکارهێنانی کەرەستەی بێ سەرنشین لەسەر ئاستی ئەرتەشی جیهان لە ساڵانی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش دەستکەوتی بەرچاویان لەم بوارەدا بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکان بەدەستهێناوە.