سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری سعودیە، ئامادەیی ئێرانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان دوو وڵاتی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سعوودیە، سەبارەت بە چەند بابەتی گرینگ قسەیان کرد.

لەم وتووێژەدا ژنڕاڵ باقری خۆشحاڵی خۆی بە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی سعودیە دەربڕی بۆ میوانداریکردنی لوتکەی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی، هەروەها ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێشخستنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕاگەیاند.

لەم پەیوەندییەدا وەزیری بەرگری سعودیە پێشوازی لە باشتربوونی ئاستی هاوکاری نێوان هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ پرسە گرنگەکانی جیهانی ئیسلام لە تەوەرەکانی تری ئەم پەیوەندییە بوون.