نەسروڵا رەشنودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت: تەوەرێكی كۆبوونەوەكە باسكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بووە لە كەركوك.

لە هەواڵەکاندا هاتوە کە قوباد تاڵەبانی لە دیداری كونسوڵی ئێراندا وتی: لە كەركوك جیاوازی دەكرێت لەنێوان پێكهاتەكانی ئەو شارەدا و دەبێت لە دوای هەڵبژاردنەكان دۆخێك بێتە ئاراوە كە هەموو پێكهاتەكان هەست بە دڵنیایی بكەن"

هەروەها دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانیش لەم دیدارەدا باسیان لە سەر کراوە.