بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ئاکرێیی، بەرپرسی پێشووی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە کەسێکی دیکە بەشێوەی فەرمی لە جیاتی من هەڵبژێردراوە و ئەو پۆستە ئیدارە دەکات.
ئاکرێیی وتی کە سێ ساڵی ڕابردوو خانەنشین بووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەکوو بەرپرسی پێوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران چالاکی کردووە؛ هەروەها زیادی کرد: دوێنێ دوا ڕۆژی کاری فەرمی من بوو، ئێستا کەسێک بە ناوی شاکر حسێن وەکوو بەرپرسی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران ناسێندراوە.
عەبدوڵڵا ئاکرێیی ئاماژەی دایە سەر ئەوە کە هێشتا هیچ پۆستێکیپێ نەسپێردراوە و چاوەڕوانی فەرمانی سەرووتر لە خۆی بۆ پۆستی نوێ دەبێت.