بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: حکومەتی ئەمریکا درەنگ بوو لە پێدانی ڤیزە بۆ من و شاندەکەی دیکەی ئێران و ئەمەش وایکرد ئێمە نەتوانین بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکەین کە ئەمڕۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە غەزرەیش وتی: هەموو هەوڵەکان بۆ بەردەوامیدان بە ئاگربەستەکە دەدرێت. سروشتییە کە حەماس دەبێت بڕیار بدات کە چۆن دەبێت مامەڵە بکات بۆ ئەوەی ئاگربەستەکە بەردەوام بێت. ئێستا دەستپێشخەرییەک لەسەر مێزەکە هەیە، چۆنیەتی گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە بەرامبەر ئازادکردن و ئاڵوگۆڕی سەرجەم زیندانییە فەلەستینییەکان بە زیندانییە ئیسرائیلییەکان.