وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: حزبوڵڵا یەکێک لە بەهێزترین هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکەیە بو شێوەیەک کە تەنیا لە 6 هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 28 جار ئەمریکا و هەندێک وڵاتانی ڕۆژاوایی پەیامیان داوەتە حزبوڵڵا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ قتەر لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیەو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی غەززە گفتوگۆی کرد.

بەڕێز ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕوانگەی ئێوە لەسەر ئاگربڕی کاتی لە غەززە، چییە؟

زۆر خۆشحاڵین لە ڕاگیرانی شەڕ لە دژی غەززە و هیوادارین درێژەی هەبێت.

ئاڵبەت ئەوەش بڵێم کە ئەگەر ئەمریکا نەبوایە ئیسرائیل نەیدەتوانی ئاوەها جەنایەتێک لە دژی فەلەستین ئەنجام بدات. بۆیە بەرپرسیارێتی ئەوەی کە لە شەش هەفتەی ڕابردوو ئەنجام درا لە ئەستۆی ئەمریکا و جەنایەتکارانی ئیسرائیلیە.

ئایا ئێوە لە ئەو ئاگربڕە ڕۆڵتان گێڕا؟

ئێمە وەکوو بەرپرسانی دەزگای دیپلۆماسی و تەنانەت سەرۆک کۆماریش هەر لە دەسپێکی شەڕەوە بە شێوەی جیدی هەوڵی ڕاگیرانی شەڕمان دا و لە ئەو بارەوە چەندین دەسپێشخەریمان هەبوو و لەگەڵ وڵاتانی جیاواز وەکوو قەتەر، وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی ئەورووپی و ئەفریقای باشووری و ئەمریکای لاتینیش لە ئەو بارەوە پێوەندیمان هەبوو و هەموو هەوڵی خۆمان خستە گەڕ بۆ ڕاگرتنی شەڕ. ئاڵبەت ئەگەر ئیسرائیل بێت و درێژە بداتە جەنایەتەکانی ئەوا نوچەکە دۆخێکی نوێ ئەزموون دەکات و ئیسرائیل و ئەمریکا ئەبێ لێکەوتەکانی قبووڵ بکەن.

ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لەوانەیە دوای 10 ڕۆژ هیرشەکان بۆ سەر غەززە دەستپێبکاتەوە. لە ئەو بارەوە کە پێشتریش هۆشداریتان دابو ، ئایا هێشتا ئەگەری پەرەسەندنی پێکدادانی ناوچەیی هەیە؟

ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک پێشوازی لە درێژەی شەڕ دەکات بەڵام لە کاتێکدا پێشوازی لە ئەو دۆخە دەکات کە وەکوو شەش هەفتەی رابردوو ئەمریکا هەمەلایەنە پاڵپشتی لە ئیسرائیل بکات، کە ئەوە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر سیاسەتوانانی ئەمریکا و کۆشکی سپیش، بەڵام ئێمە ئاگادار بووینەتەوە کە ئەمریکا چی دیکە نایەوێت ئەو مەترسییە ئەنجام بدات و لە پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل پاشگەز بووەتەوە کە هیوادارین ئەوە ڕاست بێت.

لە قسەکانتاندا ئاوا تێگەییشتم کە هەندێک ڕێگای پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، وایە؟

ئێمە هەندێک پەیاممان لە شەش هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگای سویسڕاوە پێگەییشت کە ئاوا باسیان دەکرد کە ئێمە بەدوای پەسەرەندنی شەڕ لە ناوچەکە نین ئێمە لە وەڵامدا وتوومانە کە ئەگەر بەدوای شەرەوە لە ناوچەکە نین ئەبێ دەست لە پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل هەڵبگرن.

لە هەمان پێوەندیدا، سەرەڕای ئەگەری بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل ، ئەگەر بەرخۆدان داوای دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە ئێران بکات، چ دەبێت؟

ئێمە پێمان وایە کە داگیرکاری دیاردەیەکی نەگونجاوە و ئەبێ بە هەموو شێوەیەکی ئیدانە بکرێت. فەلەستینیش لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە و ئێمەش هیچکات ئیسرائیل بە فەرمی ناناسین و لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتی و بایەخە مرۆیی و ئایینییەکان پێمان وایە کە یارمەتی بە خەڵکی فەلەستین لە بەرانبەر داگیرکاری و پاڵپشتی سیاسی لە وڵاتی داگیرکراوی فەلەستین بابەتێکە کە هەم بنەمای مافی و هەم مرۆیی و ئیسلامی و ئایینی هەیە.

ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بازنەی ئۆپراسیۆنی خۆی لە دژی ڕێبەرانی بەرخۆدان پەرەپێدەدات و لە هەر کوێ کە بن دەیانپێکێت. ئەگەر ئەو ڕووداوە لە خاکی ئێران ڕوو بدات چ دەبێت؟

ئیسرائیل جگە لە تیرۆر، کوشتوبڕ و دەستدرێژی لە 75 ساڵی ڕابردوو کارێکی دیکە ئەنجام نەداوە و هەمیشە بەدوای نائەمن کردن و دژایەتی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی بووە و تەنیا ڕێگا چارەی پرسی فەلەستینیش بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆمە. بەدڵنیاییەوە هەر هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئاسایشی ئێران لەگەڵ وەڵامی پەشیمانکەرەوە بەرەوڕوو دەبیت.

لەسەر پرسی کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق هەندێک تۆمەت دراوەتە پاڵ ئێران. هەروەها هاوپەیوەند بە ڕاگیرانی پاپۆڕێکی ئیسرائیل لە یەمەن ئیسرائیل بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئێران بە تاوانبار دەزانێت. ئایا نیگەرانی هەیە لە ئەو بارەوە کە ببێتە هۆی توند بوونەوەی دۆخەکە؟

حزبوڵڵای لوبنان دوای هیرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بە مەبەستی بەرگری لە خەڵکی لوبنان پێک هات و لە بەرانبەر داعشیشدا بوێرانە لە خەڵکی لوبنان و ناوچەکە بەرگریان کرد.

لە عێراقیش هەندێک گرووپی بەرخۆدان بۆ بەرنەگار بوونەوەی داگیرکاری ئەمریکا و داعش پێک هاتووە و ئێستا بۆ بەرگری لە خاکی ئۆموتی ئیسلامی لە غەززە هەندێک کار و هیرشیان لە دژی ئەمریکا ئەنجام داوە ئەوەش بە پێ ویستی خۆیان بووە بۆ بەرگری لە حەماس و موسڵمانان. ئێمە لە وەڵامی ئەو باسە دەڵێین کە هیچ گرووپێکی بە وەکالەتمان لە ناوچەکە نییە و ئەو گرووپانە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی وڵاتی خپیان، ئاسایش ناوچەکە و بەرگری لە ئۆمەتی عەرەبی - ئیسلامی هەوڵ دەدەن.

ڕای ئیوەن سەبارەت بە دۆخی غەززە دوای شەڕ و هەروەها دۆخی ناوچە بە گشتی چییە؟

دوای شەش هەفتە و لە حاڵێکدا ئیسرئایل پاگەندەی لەناوبردنی حەماسی دەکرد ئێستا حەماس کۆنترۆڵی غەززەی بە دەستەوەیە و ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند کە تا ئێستا 10 لەسەدی توان و هێزی خۆمان نیشان داوە و هێشتا 90 لەسەدی ئاشکرا نەکراوە و ئیسرئایل بە پاڵپشتی ئەمریکاش نەیتوانی حەماس لەنوببات. حەماس ڕیشەی لە نێو فەلەستین هەیە و بەشیک لە بەرخۆدانی فەلەستینە. ئێمە پێمان وایە کە غەززە لەلایەن خەڵکی فەلەستین و بەرخۆدانی فەلەستینەوە دیاری دەکرێت.

ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنم کە ئەگەر ئەمریکا پێی وایە دەتوانێت بۆ ئیدارەی غەززە دوای شەڕ لە جیاتی خەڵکی فەلەستین بڕیار بدات ئەوە بیرێکی هەڵەیە. ئەمریکا ئەو هەڵوێستەشی بەرانبەر لوبنان و حزبوڵڵا هەبوو بەڵام بەدی نەهات. ئەمڕۆ حزبوڵڵا یەکێک لە بەهێزترین هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکەیە بە شێوەیەک کە تەنیا 28 جار لە شەش هەفتەی رابردودا ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژاوایی پەیامیان بۆ حزبوڵڵا ناردووە و وتوویانە دان بە خۆتاندا بنێن و ڕێگری بکەن لە پەرەسەندنی شەڕ.