قەتەر ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ڕژێمی زایۆنی و بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینی حەماس بۆ ماوەی ٢ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.

هەروەها بزووتنەوەی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەگەڵ براکانمان لە قەتەر و میسر ڕێککەوتین کە ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ درێژ بکرێتەوە و بە هەمان مەرجی ڕێکەوتنی پێشوو.