وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەست لە غەززە وتی: دەبێت تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل دژی غەززە بە تەواوی ڕابگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بەداخەوە حکومەتی ئەمریکا ساڵانێکی زۆرە هەمیشە بەشێک بووە لە کێشەکە نەک بەشێک لە چارەسەر.

وتیشی: لەو ٤٨ ڕۆژەی شەڕدا کە بەسەر غەززەدا سەپێنراوە، حکومەتی ئەمریکا بە کردەوە بەشێک بووە لەم شەڕە، ئەگەر هەمووی نەبێت.

زیادیشی کرد: ئەمریکا توانی کاریگەری لەسەر ڕژێمی ئیسرائیل دروست بکات و بە تەواوی پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کایەی سیاسی و سەربازیدا کرد و لە ماوەیەکی کورتدا ڕێگری لە کۆتایی هاتنی شەڕەکە کرد.

جەختیشی کرد: گەورەترین یارمەتی کە ئەمریکا دەتوانێت بیدات بە فەلەستین، ڕاگرتنی هاوکارییەکانی بۆ ڕژێمی ئیسرائیلە.