بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس پێشوازی کرد و ڕایگەیاند کە ئەبێ ڕێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ پرسی فەلەستین بدۆزرێتەوە.
مەسەدە لە ئەو بەیاننامە داوای لە ئەمریکا، میسر و وڵاتانی عەرەبی کردووە کە هەنگاوی دیپلۆماتیک بۆ ڕاگیرانی شەڕ لە غەززە و کۆتایی هێنان بە پێکدادان هەڵبگرن و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان جێبەجێ بکەن تا ڕێگاچارەیەکی هەمیشەیی بۆ هەر دوو لایەنە بێتە دی و ئاشتی لەسەر بنەمای دادپەروەری مسۆگەر بکرێت.