زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لە گەنجانی ئێران لە هەڵمەتی بەرەنگارت منم بەشداریان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا دەچینە نێو پەنجاهەمین ڕۆژ لە شەڕی غەززە کە یەکەم قۆناغی ئازاد کردنی ئەسیرەکان لە یەکەم ڕۆژی ئاگربڕ ئەنجام دراوە. ئیسرائیل کە ئامانجی خۆی لەناو بردنی حەماس ڕاگەیاندبوو ئێستا ناچار بووە بە ئازاد کردنی دیلەکان .

بە پێ دوایین ڕاپۆرتەکان زیاتر لە 13 هەزار کەسی سڤیل بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل شەهید بوون کە ئەگەر پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی نەبوایە ئیسرائیل هەرگیز نەیدەتوانی لە بەرانبەر حەماسەوە بوەستێت.

بە پێ زیاد بوونەوەی جەنایەتەکان لە غەززە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەفرایەتی دیپلۆماتیکی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتوبڕی خەڵک کەڵکی وەرگرت.

هەڵمەتی بەرەنگارت منم کە دوای دەسپێکی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەماس دەستی پێکردبوو، ئێستا گەییشتووەتە 10 ملیۆن کەس، هەڵمەتێک کە نیشانی دا ئێران بەردەوام پاڵپشتی ستەملێکراوانە. خەڵکێک کە هەرچەند ناڕازین لە دۆخی ئابووری خۆیان بەڵام پاڵپشتی خۆیان لە فەلەستین ڕاگەیاند.