باڵوێزی ئێران لە قەتەر وتی: پارەی ئازادکراوی ئێران بەتەواوی لە بەردەستدایە و بلۆکە کرانەوەی درۆیە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ساڵحابادی باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قەتەر لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری مێهر ڕایگەیاند کە ئەم بانگەشەیە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە و پارەکانی ئێران بلۆکە نەکراوە.

وتیشی: پارەکە لە ئەکاونتەکاندایە و پرۆسەی بەکارهێنانی پارەکە بەردەوامە. بانکەکانی ئەو دوو وڵاتە پرۆسەی تەکنیکی خۆیان ئەنجام دەدەن.

ڕاشیگەیاند کە ئەوەی بە کردەوە دەیبینین ئەوەیە کە ئەمە ڕووی نەداوە و ئەم پارانە بە تەواوی دەستیان پێدەگات.