فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای بەربزین لە سنوری برادۆست بۆردومان دەکەن

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جارێکى تر فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای بەربزین لە سنوری برادۆست بۆردومان دەکەن و زیانەکانیشی نەزانراون.

شارپرێس نووسی: کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای بەربزینیان لە سنوری برادۆست بۆردومان کرد.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوو ئەمە بۆ چەندین جارە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای بەربزین و چیای بۆڵێ و شوێنەکانی دیکە بۆردومان دەکەن.