پاپۆڕێکی ئیسرائیلی شەوی ڕابردوو و پێش لە جێبەجێ کردنی ئاگربڕ کرایە ئامانج و ئاگری تێبەر بوو. سەرچاوە زایۆنییەکان تا ئێستا ئەو هەوالەیان ڕانەگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەیادین لە سەرچاوە تایبەتەکانی خۆیانەوە لە کردنە ئامانجی پاپۆڕێکی ئیسرائیلی لە بەحرولعەرەب لە پێنجشەممە شەوی ڕابردوو واتا چەند کاتژمێر پێش دەسپێکی ئاگربڕ لە غەززە هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پاپۆڕەکە لە باکووری ئەقیانووسی هیند کرایە ئامانج و ئاگری تێبەر بوو.

ڕوعی کایس بەرپرسی بەشی عەرەبی کەناڵی زایۆنی کان لە کاردانەوە بە ئەو هەواڵە وتی ڕاست بوونی ئەو هەواڵە یان سەلماندنی خاونایەتی ئیسرائیل بە سەر ئەو پاپۆڕە لەلایەن لایەنە ئیسرائیلییەکانەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە. بەڵام ڕایگەیاندووە کە ئەو پاپۆڕە لەلایەن درۆنێکەوە کراوەتە ئامانج.