بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حه‌سه‌ن عارف وتی: هه‌ر وه‌کوو هه‌موومان ئاگادارین، زمانی کوردی؛ ڕه‌سه‌ن، ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ربڵاوه، زاراوه‌ی جۆراوجۆری له‌خۆ گرتووه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. ده‌رهێنه‌ری کوردی زۆرمان هه‌یه کە ساڵانه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان به زمانی بیانی به‌رهه‌م دێنن و ئه‌وه په‌یامێکه ڕوون بۆ ئه‌وان که فیلمه‌کانی خۆیان به زمانی کوردیی به‌رهه‌م بێینن تاکوو ئه‌م زمانه، هه‌میشه زیندوو و هه‌رمان بمێنێته‌وه.
سینەمای فه‌ڕه‌نسا میوانی تایبه‌تی ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک"
"حه‌سه‌ن عارف" سه‌باره‌ت به به‌شی "سینه‌مای میوان" له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا وتی: هه‌ر وەک نه‌ریتی ساڵانی ڕابردوو، سینەمای یەک وڵات میوانی ئەم فێستیڤاڵەیه و ئەمساڵیش میوانداری سینەمای وڵاتی فه‌ڕه‌نسا دەکەین.
وتیشی: ئه‌مسال فه‌ڕه‌نسا وه‌کوو وڵاتی میوان بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" ده‌ستنیشان کراوه که به فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا ئاماده ده‌بن.
ڕاشیگەیاند : بێگومان، فه‌ڕه‌نسا یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که سینه‌ما له‌وێی له دایک بووه و له ئێستاشدا، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "کان" به ناونیشانی باشترین فێستیڤاڵ له ئاساتی جیهاندا له‌ویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زیاد کردنی به‌شی "سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان" له فێستیڤاڵ
هەروەها وتیشی: هه‌ر ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ین که په‌ره به فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" بده‌ین؛ هه‌موو ساڵێک له لایه‌ن سینه‌ماکارانی وڵاتانی جیهانه‌وه، ئه‌و داواکارییه‌یان هه‌بوو که فیلمه‌کانی منداڵانیش وه‌ربگرین و له ده‌هه‌مین خولدا به‌شی "سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان"مان به فێستیڤاڵ زیاد کردووه، ١٠ فیلم بۆ نمایش له‌م به‌شه هه‌ڵبژێردراون که له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ، پیشان ده‌درێن.
پیشاندانی به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کانی سینه‌مای جیهان له به‌شی "سینه‌مای کلاسیک"
"حه‌سه‌ن عارف" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گشتیی دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" لە کۆتایی قسەکانی له‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مساڵیش له به‌شی "سینه‌مای کلاسیک"، چه‌ندین فیلم له به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کانی سینه‌مای جیهان له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" ده‌چنه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان.
ئەندامی باوەڕپێکراوی خەڵاتەکانی ئسکرین "ئاسیا پەسیفیک"
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ئەندامی باوەڕپێکراوی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیایە و لە ئاستی وڵاتی عێراقدا بەرهەمە سینەمایی و بەڵگەفیلمەکان بەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە دەناسێنێت.
پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی "گەڵا مێویی زێڕین" به براوه‌کان
لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"ی ئەم فێستیڤاڵەوە تەندیسی گەڵا مێویی زێڕ و زێو، لەوحەی فەخری و خەڵاتی 10 هەزار دۆلاری بۆ باشترین فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 5 هەزار دۆلاری تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بۆ باشترین دەرهێنانی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 4 هەزار دولاری بۆ باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 3 هەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری پیاو، خەڵاتی 3 هەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری ژن، خەڵاتی 5 هەزار دولاری بۆ باشترین بەڵگەفیلم، خەڵاتی 8500 دولاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی دهۆک بۆ باشترین کورتە فیلم بۆ پشتیوانی لە سازکردنی پڕۆژەی نوێ دەرهێنەری ئەم بەرهەمە، خەڵاتی 10 هەزار دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین کورتە فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرهەمهاتووە، خەڵاتی 10 هەزار دولاری پارێزگاری دهۆک بۆ باشترین فیلمی سینەمایی فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرهەمهاتووە، خەڵاتی 4 هەزار دولاری یەکێتی نووسەرانی کورد بۆ باشترین فیلمی کوردیی کە لە دەرەوەی سنوورەکان سازکرابێت و هەروەها خەڵاتی 3 هەزار دولاری ئەنستیتۆ "گۆتە"ی ئەڵمانی بۆ باشترین بەڵگەفیلمی کورت، پێشکەش دەکرێت.
پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی جیهان
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" بە سەرۆکایەتی "ئەمیر عەلی محەمەد تاهیر" و بە دەرهێنانی هونەری "شەوکەت ئەمین کورکی" بە یادی سینەماکاری کورد "یەڵماز گۆنای" Yılmaz Güney دەرهێنەری براوەی خەڵاتی گەورەی "چڵە خورمای" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە.