کورتەفیلمی دایک لە بەرهەمی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان و لە نووسین و دەرهێنانی ئارمین پوورمحەمەد، لە دووهەمین بەشداری جهیانی خۆی گەییشتە بەشی پانارۆمای فێستیڤاڵی دهۆک .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کورتەفیلمی دایک لە نووسین و دەرهێنانی ئارمین پوورمحەمەد دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە فێستیڤاڵی نیکۆتین ژاپۆن و بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵە، لە دووهەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆی گەییشتە قۆناغی کۆتایی بەشی پانارۆمای دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک.