وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە گرووپەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکە فەرمان لە ئێران وەرناگرن، وتی: بە پێچەوانەی ئەمریکا کە فەرمان بە هاوپەیمانەکانی دەدات، ئێران هێزی گوێڕایەڵ و بەوەکالەتی لە ناوچەکە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی غەززە، ڕایگەیاند: بە پێ یاسا ئەو کۆمپانیاگەلە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پێوەندیان بە ئیسرائیلەوە هەیە، کاڵاکانیان لە ئێران قەدەغەیە.

کەنعانی سەبارەت بە پاگەندەی هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وتی: گرووپەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکە فەرمان لە ئێران وەرناگرن بەڵکوو نوێنەری گەلان و حکومەتەکانی خۆیانن. ئەمریکا لە جیاتی تۆمەت دان لە ئێران وردتر چێ بکاتەوە کە بۆچی گەلانی دیکە ڕقیان لێیەتی. گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق و سووریا بە پێ بەرژەوەندی خۆیان کار دەکەن. بە پێچەوانەی ئەمریکا کە فەرمان دەداتە هاوپەیمانەکانی خۆی ، ئێران هێزی بەوەکالەتی نییە.

ناوبراو سەبارەت بە پاگەندەی ئاژانس سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ئێران وتی: چالاکی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئیران لەسەر بنەمای هاوکاری لەگەڵ ئاژانس و ئێن پی تییە. ئەو باسانەش بە پێ ڕوانگەی تکنیکی نییە.

هەرەوها سەبارەت بە پاگەندەی بەرپرسێکی ئەمریکی لە کۆنگرە لەسەر بلۆکە کردنی داراییەکانی ئێران لە قەتەر وتی: کۆنگرەی ئەمریکا پێش لە نوێنەر بوونی گەلی ئەمریکا، پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلە.