بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا هێرشە ئاسمانییە چڕەکان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە، هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە باکووری ئەم کەرتە هەوڵی ڕێگری لە دزەی دەستدرێژکاران لە غەززە دەدەن.
جەبەلیە کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە، چەندین تاوانی دڕندانە لەلایەن سوپای تاوانکاری ڕژێمی زایۆنیستی بە خۆوە دەبینێ.
ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی لە دوایین تاوانی خۆیدا لە جەبەلیا، هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە کەمپی جەبەلییە لە نزیک چوارڕێیانی "هۆجە" کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە.
بە پێی ئەو ئامارانەی کە میدیاکانی فەلەستینی ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەم تاوانە لەلایەن سوپای زایۆنیستەوە، زیاتر لە ٥٠ فەلەستینی شەهید بوون