چڕ بوونەوەی بوردمانی ناوچە نیشتەجێیەکان و مزگەوتەکان لە کەرتی غەززە و دۆخی نالەباری نوخۆشخانەکانی ئەو ناوچە لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە هێرشەکان بۆ سەر غەززە درێژەی هەیە هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە باکووری غەززە تێدەکۆشن بە وەستان بەرانبەر هێزە داگیرکەرەژان ڕێگری بکەن لە بەرەوپێش چوونیان.

هەواڵنێری مەیادین ڕاپۆرتی دا کە بە پێچەوانەی پاگەندەی داگیرکەران، هێشتا یەک لیتر سووتەمەنی نەگەییشتووەتە کەرتی غەززە.

هەروەها ڕاشگەیێندرا: خێوەتەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا پڕە لە تەرمی شەهیدانی فەلەستینی.

سەرچاوەیەکی پزیشکی ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل مۆڵەتی داوەتە کۆمەڵەی پزیشکی شەفای غەززە کە لە یەک کاتژمێردا ئەو نەخۆشخانە چۆڵ بکەن.

هەروەها هەواڵنێری مەیادین ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات بۆ داخستنی نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایی لە غەززە و ئەو هەوڵە کارەساتێکی ڕاستەقینە دەهێنێتە ئاراوە.