بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، لە کەرتى غەززە بەهۆی نەبوونی خۆراکەوە هاووڵاتییانی سڤیل ڕووبەڕووی ئەگەری مردن بوونەتەوە لە برسێتیدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
زیاتر لە ٤٠ رۆژە شەڕ لە کەرتى غەزز تێپەڕیوە و و بەهۆى سنوردارکردنى ناردنى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتى غەززە، دۆخى هاووڵاتیان تادێت خراپتر دەبێت.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: هاووڵاتییانی سڤیل ڕووبەڕووی ئەگەری مردن بوونەتەوە لە برسێتیدا، ئەوەش بەهۆی نەبوونی خۆراکەوە.