بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە قارەمانانی بەرخۆدان لە غەززە کاری گەورەیان ئەنجام داوە و گورزی قورسیان لە دوژمن داوە و گەل و بەرخۆدانی فەلەستین چوونەتە شەڕی گەورەیی و سەربڵندییەوە لە بەرانبەر یەکێک لە تیرۆریست ترین ئەرتەشەکانی جیهانەوە.
بە وتەی هەنیە شەڕی ئیسرائیل لە دژی نەخۆشخانەکانی غەززە دژی هەموو یاسا و ڕێسا نێودەولەتییەکانە و سەرکەوتنی ئەمڕۆی گەلی ئێمە درێژەی هەمان سەرکەوتنی گەردەلوولی ئەقسا لە حەوتەمی ئۆکتۆبەرە. هیچ گومانێکمان لە سەرکەوتن لە ئەم شەڕەدا نییە و ئەگەر دوژمن بەدوای شەڕی درێژخایەنە ئەوە بەرخۆدانە کە قسەی کۆتایی دەکات.